Dokument #1278669
HRW – Human Rights Watch (Autor)
له نووسراوه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ، ئاسایش ووتی که هیچ ناوچه‌یه‌ک به ته‌واوی دانه‌خراوه، به‌ڵام هه‌ندێک ناوچه له‌ژێر کۆنترۆڵی تووندا بووه له‌به‌ر نزیکیان له هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ووتی، ڕێوشوێنی تووند له زۆنه ئه‌منیه‌کان پێویست بووه له‌پێناو پارێزگاری کردنی دانیشتوان و هێزه ئه‌منیه‌کان چونکه هێشتا ئه‌ندامانی داعش و جه‌ماوه‌ره‌که‌یان له زۆرێک له گوونده‌کان مابوونه‌وه‌و ناوه ناوه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌کرد.
له مانگی کانوونی یه‌که‌م، هه‌ڵگورد حیکمه‌ت، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ووتی، ڕێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که دانیشتوانه‌که‌ی تێکه‌ڵی کورد‌و عه‌ره‌به ڕه‌نگه بێته‌هۆی زیادبوونی ته‌نگژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ڵگورد حیکمه‌ت له‌کاتی چاوپێکه‌وتنێکدا ووتی، ''ده‌بێت له‌م کێشه‌یه‌دا دانبه‌خۆتدا بگریت.'' هه‌روه‌ها ووتیشی، ''قه‌ناعه‌تکردن به هاوڵاتیانی کورد بۆ پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب ئاسان نیه چونکه ئه‌وان بوونه‌ته قوربانی و گوومانیان هه‌یه ئه‌و عه‌ره‌بانه هاوکاری داعشیان کردبێت.''
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ ووتیان که بەرپرسیارێتی بەرامبەر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی ناوهندییەو له‌وباره‌یه‌وه ناڕه‌زاییان به به‌غدا گه‌یاندووه له دابین نه‌کردنی هاوکاری مرۆیی بۆیان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی توانا هاوکاری بۆ دابین کردوون.
ڕووخانی ماڵی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و نیشتەجێکردنی کورد
ژماره‌یه‌کی زۆری ماڵه عه‌ره‌به‌کان له گووندو شار‌و شارۆچکه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه له مه‌خموورو و زوومار وێران کراوون. له‌کاتی سه‌ردانێکدا له کانوونی یه‌که‌م بۆ هه‌شت له‌م گووندانه که هه‌ندێکیان هێشتا به چۆڵی ماونه‌ته‌وه، هیومان ڕایتس ۆوچ چه‌ندین ماڵی سووتێنراووی بینی و هه‌ندێکیان به بلدۆزه‌رو مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرابوونه‌وه هه‌ندێکی تریشیان واده‌رده‌که‌وت به‌هۆی تۆپبارانه‌وه وێران بووبن. له‌سه‌ر دیواره‌کانی نزیک له هه‌ندێک خانووی ڕوخێنراو به بۆیاخی په‌مپ نوسراوی دژه عه‌ره‌ب نووسرابوون.
هیومان ڕایتس ۆوچ ووته‌ی دژبه‌یه‌کی بیست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووخانی ئه‌و خانووانه له مه‌خموورو زوومار. به‌رپرسانی ناوخۆیی و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ووتیان که داعش له‌کاتی پاشه‌کشه‌یان ئه‌و خانووانه‌یان وێران کردووه‌و هه‌ندێکی تریان به‌هۆی شه‌ڕو هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه وێران بوون، به‌شێکی تریان که له‌لایه‌ن (داعش) بۆمبڕێژکرا بوون له‌کاتی چوونه ناوه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیان و تیمه‌کانی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین وێران بوون. ووتیشیان که داعش ماڵ و موڵکی کوردی زیاتر له ماڵ وموڵکی عه‌ره‌ب وێران کردووه.
به‌ڵام هیومان ڕایتس ۆوچ چه‌ندین ووته‌ی جێی متمانه‌ی له ژماره‌یه‌ک دانیشتووی کورد‌و عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌وه بیست که ووتیان له‌گه‌ڵ پاشه‌کشه‌ی داعش له ناوچه‌که لانی که‌م ده‌یان ماڵی عه‌ره‌ب که گوومانی هاوکاریکردنی (داعش)یان لێکراوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی کورد‌و هێزه کوردیه‌کان وێرانکراوه .
له مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، داعش توانی باشووری ڕۆژئاوای ناوچه‌کانی قه‌زای مخموورو شاری مخموور بۆماوه‌ی ١٥ ڕۆژ کۆنترۆڵ بکات به‌رله‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌هاوکاری هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌که وه‌ده‌ریان بنێن.
له (ڕواله) که گووندێکی عهرهبنشینهو به دووری ٢٠ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشووری مخموور، له مانگی کانوونی یه‌که‌م هیومان ڕایتس ۆوچ بینی زۆرینهی٩٠ ماڵه‌که‌ی ناو گوونده‌که وێران بوو بوون. ده‌رده‌که‌وت زۆرێکیان سووتێنرابن یان به بۆمب تهقێنرابنهوه. له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌ی هیومان ڕایتس ۆوچدا، ڕواله ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دووربوو بۆیه ته‌نها ڕێگه به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌درا بچنه ناو گوونده‌که‌وه.
فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه له ڕواله ووتیان هه‌ندێک له ماڵه‌کان به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی مانگی ئابی نێوان داعش و پێشمه‌رگه‌وه وێران بوون و زۆرێکیشیان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه. ''داعش ئه‌و خانوانه‌ی ڕووخاندووه له‌به‌ره‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان کاریان بۆ حکومه‌تی عێراقی ده‌کرد،'' ئه‌مه قسه‌ی لیوا ساڵح حه‌مه غه‌ریب بوو. لیوا ساڵح له‌ناو یه‌کێک له‌و خانووانه‌وه قسه‌ی بۆ کردین که پێشمه‌رگه وه‌ک بنکه به‌کاری ده‌هێنا و له‌سه‌ر دیواره‌که‌ی به بۆیاخی په‌مپ نووسرا بوو ''عه‌ره‌ب هه‌موو تیرۆریستن.''
لیوا ساڵح ووتیشی که داعش چه‌ندین ماڵی نزیک گوونده کوردیه‌کانیان وێران کردووه. هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی سه‌ردانی ئه‌و گووندانه بکات به‌هۆی نزیکیان له چه‌کدارانی داعشه‌وه، به‌ڵام دانیشتوانی کوردی ناوچه‌که ووتیان هه‌مان هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه. دانیشتوانی ناوچه‌که ئه‌وه‌شیان پشت ڕاست کرده‌وه که چه‌ند هاووڵاتیه‌کی عه‌ره‌بی گووندی ڕواله کاریان بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق کردووه.
قاراج که شارۆچكهیهكهو دانیشتوانه‌که‌ی تێکه‌ڵن له کورد‌و عه‌ره‌ب به چۆڵی مابوویه‌وه کاتێک له مانگی کانوونی یه‌که‌م هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی کرد، ده‌یان خانوو که ده‌رده‌که‌وت ماڵی عه‌ره‌ب بووبێت له ناوه‌وه سووتێنرابوون ئه‌وه‌ش ئاماژه بوو به‌وه‌ی که له ناوه‌وه ئاگریان تێبه‌ردرابێت نه‌ک له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کان وێران بووبن، به‌ڵام ماڵی کورده‌کان نهسووتێنرابوون. هیومان ڕایتس ۆوچ هه‌مان جۆری وێرانکاری به چه‌ند ماڵێکی عه‌ره‌به‌وه له‌ناوچه‌ی گوێر بینی له‌گه‌ڵ نووسراوی دژ به عه‌ره‌ب له‌سه‌ر دیواری خانووه‌کانی گوێر. شایه‌نی باسه به‌شێکی کورده‌کان گه‌ڕابوونه‌وه گووندی گوێر.
له شاری مخموور، که تا مانگی کانوونی یه‌که‌م به‌شێکی دانیشتوانه کورده‌که‌ی گه‌ڕابوونه‌وه ناوی به‌ڵام پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ڕێگری گه‌ڕانه‌وه‌یان له عه‌ره‌به‌کان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه کرد بوو، هیومان ڕایتس ۆوچ سێ ماڵی عه‌ره‌بی بینی که سووتێنرابوون و تاڵان کرابوون. ماڵه‌کان له گه‌ڕه‌کی حی العسکری بوون که شوێنی نیشته‌جێبوونی ١٠% ی عه‌ره‌به‌کانی دانیشتووی شاره‌که‌یه به‌ر له هه‌ڵهاتنیان. چه‌ند دانیشتوویه‌کی کورد به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، پاش ئازادکردنی مخموور له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، هاووڵاتیه کورده گه‌ڕاوه‌کان ئاگریان به‌رداوه‌ته ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه له‌به‌ره‌وه‌ی له‌وبڕوایه‌دا بوون که خاوه‌نه‌کانیان ئه‌ندامی داعش بوون یان هاوکاری داعشیان کردووه له کاتی گرتنی شاره‌که‌دا.
کۆمێنته‌کانی هه‌ندێک له دانیشتوانی کوردی ناوچه‌که ئاماژه بوون به به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌کانی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب. ''نامه‌وێت هیچ عه‌ره‌بێک بگه‌ڕێته‌وه__عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تیده‌ربوون له کوشتنی براکه‌م،'' ئه‌مه ووته‌ی که‌سێک بوو که برا پێشمه‌رگه‌که‌ی له مانگی کانوونی یه‌که‌م له‌کاتی پاکردنه‌وه‌ی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی داعش له ناوچه‌که داینابوون گیانی له‌ده‌ستدابوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکه‌وه.
کوردێکی تری ناوچه‌که ووتی، ''له سه‌دا نه‌وه‌دی عه‌ره‌ب بڕوایان به تیرۆر هه‌یه.''
هه‌ندێک کوردی ناوچه‌که ووتیان که له‌وبڕوایه‌دان زۆرێک له عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌که یان پشتگیری داعیشیان کردووه یان ئه‌ندامی داعش بوون چونکه کاتێک له مخموور هه‌ڵهاتن له‌بری هه‌ولێر به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ڕۆیشتن. به‌ڵام زۆرێک له عه‌ره‌به‌کان ووتیان که ئه‌وان و هه‌زاران عه‌ره‌بی تر به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش هه‌ڵهاتوون له‌به‌ره‌وه‌ی خزم و که‌س و کاریان له‌وناوچانه هه‌بووه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خاڵه‌کانی پشکنینی حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان ڕێگه‌یان به عه‌ره‌به‌کان نه‌داوه بچنه ناو کوردستان.
به‌ڵام هه‌ندێک کوردی تری ناوچه‌که ئیدانه‌ی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌یان کردوو ووتیان که دانیشتوانی ئه‌و سێ ماڵه په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه نه‌بووه. هیومان ڕایتس ۆوچ له‌گه‌ڵ دوو له‌و عه‌ره‌بانه قسه‌ی کرد که ماڵه‌کانیان ڕوخێنرا بوون. هه‌ردوو که‌سه‌که نکۆڵی هه‌رجۆره په‌یوه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵ داعش کردوو ووتیان که بارودۆخ و گوزه‌رانیان زۆر خراپه.
هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی یه‌کێک له‌و پیاوانه‌ی کرد که مامۆستایه‌ک بوو به‌ناوی زاهیر حه‌مدی له خانوویه‌کی دوو ژووری‌دا له‌گه‌ڵ ١٢ که‌سی تری ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر ڕێگای کوردستانی عێراق ده‌ژیا. هه‌موو که‌لوپه‌لی ناو ئه‌و دوو ژووره بچووکه بریتی بوو له چه‌ند دۆشه‌ک و قاپ و تاوه‌و سۆبایه‌کی نه‌وت. حه‌مدی داوای کرد شوێنی مانه‌وه‌یان به‌نهێنی بهێڵرێته‌وه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی، ئه‌و پیاوه ترس و شڵه‌ژانێکی زۆر به روویه‌وه دیار بوو:
"هه‌موو پاشهکهوتێکم و هه‌موو ڕه‌نجی ژیانم بۆ ئه‌و خانووه بوو. بۆچی ئێمه تاوانبار ده‌کرێین به‌وه‌ی له مخموور ڕوویدا؟ کوڕه‌که‌م هه‌ر عه‌ره‌بی نازانێت. به کوردی قسه ده‌کات. گۆرانی کوردی ده‌ڵێت. وه‌ک مامۆستایه‌ک له مخموور به کوردی وانه‌م ووتووه‌ته‌وه. ئێمه تووندڕه‌و نین. ئێمه خه‌ڵکێکی هه‌ژارو بێوه‌ین و ده‌مانه‌وێت به ئاشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر بژین."
پیاوی دووه‌م به‌ناوی مه‌جید حه‌مید له گووندێکی ژێر کۆنترۆڵی داعشه‌وه که له‌وێ خزم و که‌س و کاری هه‌یه له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه له‌گه‌ڵ هیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌یی کرد . حه‌مید ووتی، ئه‌و یه‌که‌مجار به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵهاتووه به‌ڵام گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆیشتووه پاش ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی تری سه‌ر ڕێگاکه پێیان ووتوه که به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سنووره‌کانی کوردستان عه‌ره‌به‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
''ئاومان نیه، کاره‌بامان نیه. له بارودۆخێکی زۆر ساده‌دا ده‌ژین، به‌دار خواردن دروست ده‌که‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش ڕێگه‌شمان بدات لێره بڕۆین ''هیچ شوێنێکیان نیه ڕووی لێبکه‌ن.'' مه‌جید ووتی له‌به‌ره‌وه‌ی خانووه‌که‌ی له مخموور وێران کراوه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاب، داعش زوومارو ناوچه‌کانی ده‌ووروبه‌ری کۆنترۆڵکرد که چه‌ند گووندێک و کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی لێوه نزیک بوو. له کۆتایی هه‌مان مانگدا، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆماوه‌یه‌کی کورت داعشیان له ناوچه‌که وه‌ده‌رنا، به‌ڵام له مانگی تشرینی یه‌که‌م به هاوکاری هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ناوچه‌که‌یان کۆنترۆڵ کرده‌وه. له‌کاتی سه‌ردانێکدا بۆ ناحیه‌كه له کانوونی یه‌که‌م به‌رپرسانی قه‌زاکه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ٥٠٠ خانوو وێران بووه. له مانگی شوباتدا، هێشتا ئاو کاره‌با بۆ ناوچه‌که نهگهڕابوهوهو.
له‌و شاره که دانیشتوانه‌که‌ی تێکه‌ڵ بووه له کورد‌و عه‌ره‌ب به‌رله پێشڕه‌وییه‌کانی داعش، هیومان ڕایتس ۆوچ چه‌ندین بینای بینی که له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بووبوون به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانه‌وه. چه‌ند خانوویه‌کیش سووتێنرابوون یان دیواره‌کانیان ڕووخا بوو وە په‌نجه‌ره‌کانیان هاتبوونه ده‌ره‌وه وادیاربوو که له‌ناوه‌وه تهقێنرابنهوه، به‌ڵام دیار نه‌بوو ئه‌و خانووانه له‌لایه‌ن داعش یان هێزه کوردیه‌کان یان هاووڵاتیانه‌وه وێرانکرابن. دانیشتوانی کوردی ناوچه‌که ووتیان ئه‌و خانووانه خاوه‌نه‌کانیان عه‌ره‌بن.
چه‌ند ماڵێکی تر که دانیشتوانی ناوچه‌که ووتیان خاوه‌نه‌کانیان عه‌ره‌بن وه‌ک خۆیان مابوونه‌وه، به‌ڵام لێیان نووسرابوو ''محجوز للکورد''. یه‌کێک له ماڵه‌کان به بۆیاخی په‌مپ له‌سه‌ری نووسرابوو ''تایبه‌ته به ئاسایش'' یه‌کێکی تر بۆ پارتێکی ناوچه‌که که ئاشکرایه پارتی دیموکراتی کوردستانه وە هێمای ئه‌و پارته له‌سه‌ر دیوارێکی تر هه‌بوو.
سێ کوردی دانیشتووی زوومار به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ئاگریان له ماڵه‌کان به‌رداوه‌و به تی. ئێن. تی ته‌قاندوویانه‌ته‌وه کاتێک (داعش)یان له ناوچه‌که وه‌ده‌رناوه، له هه‌ندێک حاڵه‌تدا پێشمه‌رگه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه که داعش بۆمبی له‌ناو ئه‌و ماڵانه‌دا دانابێت له‌به‌ره‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان گوومانی ئه‌وه‌یان لێکراوه پشتگیری داعشیان کردبێت. ئه‌و که‌سانه ووتیان که داعش به‌رله پاشه‌کشه کردنی له ناوچه‌که بۆمبی له چه‌ندین ماڵی کوردا داناوه.
سێ کوردی تر که هێشتا گوونده‌کانیان له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدایه و بۆناو شاره‌که هه‌ڵهاتوون به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، کوردی دانیشتووی ناوچه‌که هاوکاریان کردوون له نیشته‌جێبوون له ناو ماڵی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ریان نووسراوه ''محجوز للکورد''. ئه‌وان ووتیان ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌ناو ئه‌و ماڵانه‌دا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پێشمه‌رگه گوونده‌کانیان له‌ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌کات. یه‌کێک له پیاوه‌کان به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت که پێشمه‌رگه ماڵی عه‌ره‌بێکیان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه هه‌تا تێیدا نیشتەجێ بێت.
ئه‌و پیاوه به ناوی محموود شیخۆ که ته‌مه‌نی ٦١ ساڵه ووتی، ''پێشمه‌رگه هێنایانم بۆ ماڵێک که خاوه‌نه‌که‌ی عه‌ره‌به و ووتیان، ''ده‌توانی لێره بمێنیته‌وه.''
هیومان ڕایتس ۆوچ بینی که گوونده عه‌ره‌به‌کانی بارزان و شێخان (قه‌زای شێخان نا که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌که) که نزیکه‌ی ٢٠ کیلۆمه‌تر له باکووری شاره‌که‌یه، به‌ته‌واوی وێران و چۆلکرابوون. ده‌رده‌که‌وت هه‌ندێک له ماڵ و موڵکی خه‌ڵکه‌که له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌دا وێران بووبێت، به‌ڵام زۆرێکی تری خانووه‌کان سووتێنرابوون و دیوار‌و په‌نجه‌ره‌کانیان ڕووخا بوون ئه‌وه‌ش ئاماژه بوو بۆ ئه‌وه‌ی تهقێنرابنهوه.
دانیشتوان و به‌رپرسانی گووندی (باردیه) به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت پێشتر دانیشتوانی گوونده‌که تێکه‌ڵ بووه له کورد‌و عه‌ره‌ب. هیومان ڕایتس ۆوچ بینی ته‌نها دانیشتوانه کورده‌که‌ی گه‌ڕابوونه‌وه له پاش ده‌رکردنی داعش له‌و گوونده له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌که عه‌ره‌بیه‌کان نیشانه‌ی سووتانیان پێوه‌دیار بوو. له‌سه‌ر یه‌کێک له دیواره‌کان نووسرابوو ''دراوه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' به‌ڵام ووشه‌ی ده‌ڵه‌تی ئیسلامی خه‌تی به‌سه‌ردا هێنرابوو کرابوو به ''کورد''. چه‌ند هاووڵاتیه‌کی ناوچه‌که ده‌ستیان بۆ خانوویه‌کی وێران بوو ڕاکێشا‌و ووتیان ئه‌و خانووه به بیلدۆزه‌ر ته‌خت کراوه له‌به‌ره‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی هاوکاری داعشی کردووه.
هه‌ندێک کوردی دانیشتووی ناوچه‌که ووتیان که هاووڵاتیانی کوردی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان ماڵی عه‌ره‌بیان له باردیهو شێخان و بارزان وێران کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکی تر ووتیان، پێشمه‌رگه ماڵه‌کانی ووێران کردووه. پرۆگرامی ته‌له‌فیزیۆنێکی هۆڵه‌ندی ''نیوسوور'' له ڕاپۆرتێکی مانگی تشرینی یه‌که‌میدا بڵاوی کرده‌وه که دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه ووتبویان، ئه‌و ماڵانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و عه‌ره‌بانه‌ی ناوچه‌که که هاوکاری داعشیان کردووه. هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌و فه‌رماندانه ووتبووی که میلیشیا کورده‌کان ده‌ستگیرکراوی عه‌ره‌بیان کووشتووه. به‌رپرسانی کورد نکۆڵیان له‌و تۆمه‌تانه کرد.
هه‌روه‌ک زوومار، ئه‌و ئاواره کوردانه‌ی له گوونده‌کانی باشووری ژێر کۆنترۆڵی داعشه‌وه هه‌ڵهاتوون هه‌ستاوون به داگیرکردنی ماڵی عه‌ره‌به‌کانی گووندی باردیه. دانیشتوانی ناوچه‌که ووتیان، ئاواره کورده‌کان له ''گاربیریش'' که گووندێکهو به دووری ١٠ کیلۆمه‌تر له باکور، ماڵی عه‌ره‌بیان داگیرکردووه.
کاتێک هیومان ڕایتس ۆوچ پرسیاری له گرووپێک ئاواره‌ی کورد له باردیه کرد بۆچی ماڵی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یان داگیر کردووه، ژنێک وه‌ڵامی دایه‌وه، ''له‌به‌ره‌وه‌ی کورده‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه.''
موزهحیم سلێمان، قایمقامی زوومارو به‌رپرسێکی ئه‌منی ئه‌و قه‌زایه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت،هه‌ردووکیان نکۆڵیان کرد له‌وه‌ی که هاووڵاتیانی کوردی ناوچه‌که‌و هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێم ماڵی عه‌ره‌به‌کانیان ڕووخاندبێت. ئه‌و دوو به‌رپرسه ووتیان، زۆربه‌ی ماڵی کورد‌و عه‌ره‌به‌کان له‌کاتی شه‌ڕدا وێران بوون یان داعش له‌کاتی پاشه‌کشه‌ی له‌ناوچه‌که تهقاندونیهتهوه. ووتیشیان، به‌هاوکاری دانیشتوانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که داعش ماڵی چه‌ندین کوردیان مینڕێژ کردوه‌و که بووه‌ته هۆی کوژرانی چه‌ندین هاووڵاتی و پێشمه‌رگه له‌کاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌که.
سلێمان ڕه‌تیکرده‌وه که هه‌وڵی پێشوه‌خت درابێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ده‌رکردنی عه‌ره‌به‌کان و جێگرتنه‌وه‌یان به کورد. ئه‌و ووتی، ''ئه‌م ماڵانه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی (محجوز) کراوون هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بارودۆخه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی.'' هاووڵاتیانی ناوچه‌که‌یه نه‌ک حکومه‌ت له‌سه‌ر ماڵه‌کان ده‌نووسن ''محجوز'' ووتیشی له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا له‌سه‌ر ماڵه‌کانی خۆشیان ئه‌وه ده‌نووسن.
ده‌رکردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان به تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م دەدرێت ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی خه‌ڵکه‌که یان هۆکاری سه‌ربازی نه‌بێت. سیاسه‌تی پێشوه‌خت و پلاندانان بۆ ده‌رکردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێکی تر به تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ئه‌ندامانی گرووپێک به‌هۆی ئاین و باکگراوندی نه‌ته‌وه‌ییان له‌ڕێگه‌ی ڕاگواستنیان و به ئه‌نقه‌ست بێ به‌ش کردنیان له مافه‌کانیان به تاوان له‌دژی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌کرێت.
هه‌ردوو حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مێژوویان هه‌یه له ده‌رکردنی زۆره ملێی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ریان له ناوچه جێ ناکۆکه‌کان. له نێوان ساڵه‌کانی ١٩٣٠ تا داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له ساڵی ٢٠٠٣، به‌غدا سیاسه‌تی به عه‌ره‌بکردنی له‌و ناوچانه جێ به‌جێکردووه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی ئه‌نفال له ساڵه‌کانی ١٩٨٧ و ١٩٨٨ له‌دژی کورد و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی تر له‌دژی که‌مینه‌کانی وه‌ک کلدانی و ئاشووری. به‌رپرسانی کوردیش له پاش ساڵی نه‌وه‌ده‌کان و ساڵی ٢٠٠٣وه دانیشتوانی کوردیان هێناوه‌ته ناوچه‌که‌و عه‌ره‌بیان ده‌رکردووه.
ده‌ستگیرکردنی پیاوانی عه‌ره‌ب به‌بێ ئاراستەکردنی تۆمه‌ت
هیومان ڕایتس ۆوچ له چه‌ند دانیشتوویه‌کی ناوچه‌که‌وه بیستی که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له نێوان مانگی ئاب تا کانوونی دووه‌م لانی که‌م ٧٠ پیاوی عه‌ره‌بی سونه‌یان له گوونده‌کانی شاریه و ئوهیجهو ئوم ڕیکابیهو ئه‌بو شیتاو الحویره که هه‌موویان ده‌که‌ونه زۆنه ئه‌منیه‌که‌ی قه‌زای مخموور ده‌ستگیرکردووه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی ناوچه‌که ووتیشیان که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ژماره‌یه‌کی که‌م عه‌ره‌بیان له‌نزیک شاری مەخموور ده‌ستگیر کردووه. ئه‌و که‌سانه ووتیشیان، تا کۆتایی مانگی کانوونی دووه‌م، لانی که‌م هێشتا ٦٣ له‌و پیاوانه به ده‌ستبه‌سه‌ری مابوونه‌وه به‌بێ هیچ سزا‌و تۆمه‌تێک و ڕێگه به خێزانه‌کانیان و پارێزەران نه‌دراوه بۆ بینینیان.
هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دوو پیاوی عه‌ره‌ب کرد که ووتیان له باره‌گای ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به‌بێ ڕووبهڕوکردنهوهی هیچ تۆمه‌تێک. یه‌کێک له‌و پیاوانه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌و ئه‌وی تریان بۆ ماوه‌ی ٨ هه‌فته ده‌ست به‌سه‌ر بوون. ئه‌و پیاوانه که نه‌یان وویست ناویان ئاشکرا بکرێت ووتیان، به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیرکراوون، به‌ڵام هه‌رگیز به فه‌رمی حکوم نه‌دراوون یان نه‌براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر. ئه‌و پیاوانه ووتیان، هه‌موو ژه‌مێک خواردنیان پێدراوه‌و نه لێیاندراوه‌و نه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه.
به‌ڵام ووتیشیان ئه‌وان و زیندانیه‌کانی تریش که له‌گه‌ڵیان ده‌ست به‌سه‌ر بوون ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بۆ بینینی پارێزه‌ر یان ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان له‌به‌ره‌وه‌ی خزم و که‌س و کاریان له زۆنه گه‌مارۆدراوه‌کاندا بوون. یه‌کێک له پیاوه‌کان ووتی له‌گه‌ڵ ٥٥ زیندانی تر له ژوورێکی ٧ به ٥ مه‌تردا بوون. ئه‌و ووتی، سێ زیندانی ده‌بوو له‌سه‌ر یه‌ک دۆشه‌ک و پشتی و به‌تانی بخه‌وتنایه.
هیومان ڕایتس ۆوچ نیگه‌رانه له‌وه‌ی ڕه‌نگه به‌رپرسانی کورد مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له زیندانیه عه‌ره‌به‌کان بکه‌ن. که‌سێک که پێشتر ده‌ستگیرکرابوو ووتی که دوو زیندانی تر پێیان ووتووه له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌رییاندا له ئاسایش لێیاندراوه.
له مانگی کانوونی یه‌که‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ له یه‌کێک له خاڵی پشکنینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر گوێی لێ‌بوو به‌رپرسێکی ئه‌و خاڵه که به جله‌کانیدا دیاربوو ئه‌ندامی ئاسایش بێت، ووتی که هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو شه‌وێک پێنج پیاوی ناو زۆنه‌که‌ی ناحیه‌ی كوێری مخموور ده‌هێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه ووتی، ''لێیانده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئیعتراف ده‌که‌ن.'' ئه‌و به‌رپرسه ئاگادار نه‌بوو له‌وه‌ی که نوێنه‌رێکی هیومان ڕایتس ۆوچ له‌و شوێنه‌یه.
له وه‌ڵامه نووسراوه‌که‌یدا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ووتی که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش فه‌رمانی تووندیان پێکراوه هه‌رگیز مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رکراوان نه‌که‌ن و ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی نایاسایی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و که‌سی به‌رپرس سزا ده‌درێت. ئه‌و به‌یاننامه‌یه ووتیشی، له پاش مانگی حوزه‌یرانه‌وه ئاسایش ٣٢٢ که‌سی به گوومانی تیرۆر ده‌ستگیر کردووه که هێشتا ٢٣٩ که‌سیان له هه‌ولێر به ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ی که هێشتا نه‌گوازراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر ئاشکرا نه‌کرد که هه‌ندێ سه‌رچاوه به سه‌دان که‌سی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه هه‌موو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ی له ''چاوه‌ڕوانی دادگایکردندان'' ده‌توانن چاویان به پارێزهرو که‌سوکاریان بکه‌وێت، به‌ڵام به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌کردووه که چه‌ندیان چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا یان ئەگه‌ر ڕێگه‌یان پێدرابێت بۆ بینینی ڕاوێژکاری یاسایی یان له چ قۆناغێکی ده‌ستبه‌سه‌ریدان. به‌یاننامه‌که دانی به‌وه‌داناوه که ژماره‌یه‌کی که‌م له که‌سوکاری ئه‌و زیندانیانه سه‌ردانیان کردوون، هۆکاری ئه‌وه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ مه‌ترسی هاتوچۆ له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدایه نه‌ک ئه‌و ڕێوشوێنه تووندانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم گرتوونیه‌ته‌به‌ر له‌سه‌ر هاتوچۆکردنیان.
په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان که له عێراق کاری پێده‌کرێت، ده‌ڵێ هه‌رکه‌سێک ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ئەنجامدانی تاوان بێته‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که تۆمه‌ته‌که‌ی به ووردی و به زمانێک بۆی ڕوونبکرێته‌وه که له سروشت و هۆکاری ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵی تێبگات. هه‌روه‌ها ده‌بێت بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ر یان هاوتای دادوه‌ر. ده‌بێت له هه‌موو کاتێکدا مافی پێداچوونه‌وه‌ی دادوه‌ری کاری پێبکرێت ته‌نانه‌ت له‌کاتی نائاسایشدا.
گرته‌ی ڤیدیۆیی: ئه‌شکه‌نجه‌دان به ته‌زووی کاره‌با و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ده‌ستدرێژی سێکسی
هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچوونه‌وه‌ی به حه‌وت گرته‌ی ڤیدیۆیی کردووه که له نێوان مانگی حوزه‌یران تا کانوونی یه‌که‌م له تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاوکراونه‌ته‌وه، له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که چه‌ند پیاوێک به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌کانی تره‌وه مامه‌ڵه‌ی خراپی زاره‌کی و جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌که‌ن- له حاڵه‌تێکدا سووکایه‌تیکردنه به لاشه‌یه‌ک، ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌و که‌سانه به ئه‌ندامی داعش تاوانبار ده‌که‌ن. ده‌رده‌که‌وێ زۆرێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان عه‌ره‌بن یان به عه‌ره‌بی قسه‌ده‌که‌ن یان دزداشه‌ی عه‌ره‌بیان له‌به‌ردایه و دهستگیرکهرانیان به عه‌ره‌بی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێکیان به کوردی قسه ده‌که‌ن. له هه‌ندێ له گرته ڤیدۆییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و پیاوانه به جلوبه‌رگی سه‌ربازیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ده‌ستدرێژی سێکسی له که‌سوکاری ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌که‌ن. زۆرێک له ڤیدیۆکان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و قسه ناشیرین و مامه‌ڵه خراپانه‌دا دهپچڕێندرێن.
تایتڵی هه‌ندێک له گرته ڤیدۆییه‌کان به‌م شێوه‌یه: ''زیندانیه‌کانی داعش له‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان''. هیومان ڕایتس ۆوچ هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌دینه‌کرد که ئه‌و گرته ڤیدۆییانه دروستکراوبن، ده‌نگه ده‌نگی باکگراوندو ئاخاوتنه‌کان و جوڵه‌ی که‌سه‌کان هه‌موو ڕاسته‌قینه ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی ئه‌وه پشتڕاست بکاته‌وه ئایا ئه‌و پیاوانه که جلوبه‌رگی سه‌ربازیان له‌به‌ردایه له ڕاستیدا ئه‌ندامی هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن. ده‌بێت به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له‌و مامه‌ڵه خراپانه‌ی له گرته ڤیدۆییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وون و بزانن ئایا له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه ئه‌نجامدراوه یان نا که هه‌موویان پێشێلکاری ئاشکرای یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌کانن له‌سه‌ر پارێزگاری کردن له مافی ده‌ستگیرکراوان له ئه‌شکه‌نجه‌و کاری نامرۆڤانه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپ.
له وه‌ڵامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ووتی که گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێک له‌و گرته ڤیدۆییه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه دروست کرابن. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش نه‌یان ووت که ئایا هیچ کام له‌و گرته ڤیدۆییانهیان به ڕاسته‌قینه هه‌ژمار کردووه، به‌ڵام ووتیان ئه‌گه‌ر گرته ڤیدۆییه‌کان ڕاستی بن ئه‌وا هه‌رکه‌سێک مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکراوه‌کان کردبێت به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
له یه‌کێک له ڤیدیۆکاندا، ده‌ستگیرکراوێک چاوی به‌ستراوه له ئازاردا هاوار ده‌کات، له‌کاتێکدا پیاوێک که فانیله‌یه‌کی سه‌وزی تۆخی له‌به‌ردایه وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئاسایش له‌به‌ری ده‌که‌ن به ئامێرێکی کاره‌باییه‌وه ته‌زووی کاره‌با له ڕانی ده‌دات. چه‌ند پیاوێک که جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌یان له‌به‌ردایه له ده‌ووری ئه‌و پیاوه‌ی ئامێره کاره‌باییه‌که‌ی پێیه کۆبوونه‌ته‌وه. یه‌کێک له پیاوه‌کان به عه‌ره‌بی به ده‌ستگیرکراوه‌که ده‌ڵێ، ''شایه‌نی ئه‌وه‌ی.'' فانیله‌ی یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان و پیکابه‌که‌یان ئاڵای کوردستانی پێوه‌یه.
له گرته ڤیدیۆیی دووه‌مدا، ئه‌و که‌سه‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌کات جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌ردایه‌و به عه‌ره‌بیه‌کی خراپ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له دهستگیرکراوهکهو ده‌ستدرێژی سێکسی بۆسه‌ر خوشک و دایکی ده‌کات له‌کاتێکدا چه‌قۆیه‌کی خستۆته سه‌ر ملی و وای نیشان ده‌دات که چه‌قۆکه به سکیدا ده‌کات.
له گرته ڤیدیۆیی سێهه‌مدا، تایتڵه‌که‌ی ''هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ته‌قه له‌لاشه‌ی ئه‌ندامێکی داعش ده‌که‌ن که له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه کوژراوه دووجار ده‌ینێرن بۆ جه‌هه‌نم،'' پیاوێک به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌وه دوو فیشه‌ک ده‌نێ به لاشه‌ی پیاوێکی ڕیشدار که جلوبه‌رگی ڕه‌شی داعشی له‌به‌ردایه. پیاوێکی تر که جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌ردایه شه‌ق له‌سه‌ری لاشه‌که ده‌دات. یه‌کێک له پیاوه‌کان ئه‌و کاره ناوده‌بات به ''شه‌ره‌ف بۆ کورده‌کان'' و ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژی سێکسی بکاته سه‌ر خوشک و دایکی کوژراوه‌که. سووکایه‌تی له‌و جۆره به لاشه‌ی دوژمن به تاوانی جهندگ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
له گرته ڤیدیۆیی چواره‌مدا، چه‌ند پیاوێک به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه لێکۆڵینه‌وه له ده‌ستگیرکراوێکی بریندار ده‌که‌ن که خوێنی تازه به دزداشهکهیهوهتی. ده‌ستگیرکراوه‌که به عه‌ره‌بی قسه ده‌کات. نووسینی سه‌ر ڤیدۆییه‌که ده‌ڵێ ده‌ستگیرکراوه‌که سه‌رکرده‌یه‌کی داعشه‌و چه‌ند ههنگاوێکی ماوه بۆ کوشتن. نووسراوه‌کان و لێکۆڵه‌ره‌وه‌که ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که ڕووداوه‌که له سنووری سووریا ڕوویداوه.
له ڤیدیۆیی پێنجه‌مدا، لێکۆڵه‌ره‌که له‌به‌رده‌م کامێرا نیه ته‌نها پانتۆڵه سهربازیهکهیی و پۆساڵهکانی دیارن، به‌ڵام خۆی وه‌ک به‌شێک له پێشمه‌رگه ناوده‌بات، ئه‌و که‌سه لێکۆڵینه‌وه له دوو ده‌ستگیرکراو ده‌کات که ده‌ست و چاویان به‌ستراوه‌و له‌سه‌ر ته‌ختێکی بریقه‌دار ڕاکشاوون. لێکۆڵه‌ره‌که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆسه‌ر یه‌کێک له دوو ده‌ستگیرکراوه‌که ده‌کات و به گه‌واد بانگی ده‌کات. ده‌ستگیرکراوه‌که له ڤیدۆکه‌دا ده‌بینرێت و ده‌ڵێ خه‌ڵکی ئه‌بو جرده که یه‌کێکه له‌و ١٠ گوونده‌ی قه‌زای مەخموور به‌رپرسانی کورد عه‌ره‌به‌کانیان له زۆنه ئه‌منیه‌کاندا تێدا گه‌مارۆداوه. به‌پێی ووته‌ی دانیشتوانی ئه‌و شوێنه چه‌ند پیاوێکی عه‌ره‌بی ناو زۆنگه‌که ده‌ستگیرکراوون. ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی تر خوێن ده‌بینرێت به جله‌کانیه‌وه که واده‌رده‌که‌وێ له پشتی و سه‌ریه‌وه بێت.
له گرته ڤیدیۆیی شه‌شه‌مدا، چه‌ند پیاوێک به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌وه چوارده‌وری دهستگیرکراوێکیانداوه له پیکابێکداو وێنه‌ی ده‌گرن له‌کاتێکدا به ''گه‌واد'' و ''حەیوان'' بانگی ده‌که‌ن. یه‌کێکیان به کوردی به پێشمه‌رگه‌کانی تر ده‌ڵێ ، ''وه‌رن وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرن.'' ده‌ستگیرکراوه‌که به عه‌ره‌بی عێراقی قسه ده‌کات.
له گرته ڤیدیۆیی حه‌وته‌مدا، ده‌ستگیرکراوێک به‌چاو به‌ستراوی ده‌رده‌که‌وێ که چه‌ند پیاوێک له پشتی پیکابێکه‌وه به کوردی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن. ده‌ست گیرکراوهکه تۆمه‌تبارده‌که‌ن به ئه‌ندامێکی کوردی داعش. یه‌کێک له دهستگیرکهران کڵاشینکۆفێکی پێیه‌و جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ردایه. پیاوه‌کانی تر له گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا ده‌رناکه‌ون به‌ڵام تایتڵی ڤیدیۆکه به پێشمه‌رگه ناویان ده‌بات.
هیومان ڕایتس ۆوچ کۆپی هه‌ر حه‌وت گرته ڤیدۆییه‌که‌ی لای خۆی پاراستووه.
تاڵان‌کردنی ماڵی مه‌سیحیه‌کان
هیومان ڕایتس وۆچ گازنده‌ی زیاتر له ٢٤ خێزانی ئاواره‌ی کلدانی و ئاشووری شارۆچکه‌ی مه‌سیحی (تل ئوسقوف)ی پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به چه‌ندجار تاڵان‌کردنی ماڵه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزی پێشمه‌رگه له‌پاش پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له چه‌کدارانی داعش له ١٧ ی ئاب. ئه‌و که‌سانه ووتیان ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش که له شارهکهیانیدایه گازندهکانیانیان له‌سه‌ر ئه‌و تاڵانکاریانه پشتگوێ خستووه. تاڵان‌کردنی موڵک و ماڵی تایبه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ به تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش نکۆڵیان کرد له تاڵان‌کردنی موڵک و ماڵی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچکه‌یه. له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراودا ووتیان داعش که بۆماوه‌ی ١٠ ڕۆژ تل ئوسقوفی کۆنترۆڵکردووه که‌لوپه‌لی هاووڵاتیانیان له ماڵه‌کاندا دزیوه‌و ڕه‌نگه له بازاڕی ههڕاجدا له شاری موسڵ که ده‌که‌وێته ٢٨ کیلۆمه‌تر له باشووری شارۆچکه‌که ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌یان فرۆشتبێت . هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی پشتڕاستی بکاته‌وه ئایا کێ به‌رپرسیاره له‌و تاڵانیه.
هاووڵاتیه ئاواره‌کانی تل ئوسقوف به‌رله کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌که‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سازدرا. کاتێک هیومان ڕایتس ۆوچ له مانگی کانوونی دووه‌م سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی کرد ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دوور بوو بۆیه له‌به‌ر هۆکاری ئه‌منی هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕێگه‌یان به هاووڵاتیان ده‌دا سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان بکه‌ن. چه‌ند هاووڵاتیه‌ک که له شارۆچکه‌که گه‌ڕابوونه‌وه ڕه‌تیان کرده‌وه که داعش به‌رپرسیار بووبێت له‌و تاڵانیه له‌به‌ره‌وه‌ی، ووتیان، له پاش کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه کاتێک بۆ یهکهمجارسهردانی ماڵه‌کانیان کردووه ده‌ستکاری نه‌کرابوون. به‌پێچه‌وانه‌وه، ووتیان، له دوای ئه‌وه هه‌رجارێک که گه‌ڕاونه‌ته‌وه بینیویانه که‌لوپه‌لی زیاتریان نه‌ماوه وه‌ک ته‌باخ و به‌تانی و سووته‌مه‌نی و خشڵ و ته‌له‌فیزیۆن و جلوبه‌رگ و کێبڵی کاره‌بایی.
هاووڵاتیه‌ک که بۆ دووه‌م جار سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی کردبوو له ٢٨ی ئاب ووتی، ''ناو ماڵه‌که‌میان هەڵگێرابوویەوە. لاپتۆپه‌که‌یان بردبووم، ده‌مانچه‌که‌یان بردبووم و په‌یکه‌ره‌که‌ی مریه‌میان شکاند بوو. کاتێک له ٧ی ئه‌یلول دووباره ڕۆشتمه‌وه بۆ سه‌ردانی ماڵه‌که‌م، بینیم که قفڵه‌که دووباره شکابوو شتی زیاتر نه‌مابوو. نزیکه‌ی ١٠ جار قفڵم گۆڕیوه‌و هه‌رجارێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌بینم دووباره قفڵه‌که شکاوه.''
سێ هاووڵاتی به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت که بینیویانه پێشمه‌رگه له ماڵه‌کانی تل ئوسقوف هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه به که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌وه له بندهستیاندا.
زۆرینه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تل ئوسقوف که هیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردن له سه‌نته‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیناکانی ناو شاری دهۆک و ده‌ووروبه‌ری ده‌ژین.
کاتێک هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی تل ئوسقوفی کرد، جگه له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ،ژن و پیاوێک که منداڵێکیان پێ‌بوو هاتبوون بۆ سه‌ردانی ماڵه‌که‌یان، شاره‌که که‌سی تری ته‌دا نه‌بوو. ئه‌و ژن و مێرده به شۆکه‌وه به‌ناو ژووره‌کانیاندا ده‌گه‌ڕان که ده‌یان بینی هه‌موو شته‌کانیان تاڵان کراوه. چهکمهچهکان کرابوونه‌وه، که‌نتۆره‌کان به‌تاڵ کرابوون و قاپ و که‌لوپه‌لی چێشتخانه‌که‌یان له‌سه‌ر زه‌وی مێزه‌که بڵاو کرابوونه‌وه.
مێردی ژنەکە ووتی، ''جاری پێشوو ئاڵتوونی ژنه‌که‌م و جلوبه‌رگی کچه‌که‌میان بردبوو. ئێستا هیچمان نه‌ماوه.'' ژنه‌که‌ی ده‌ستی به گریان کرد‌و ووتی، ''له‌م ماڵه‌دا له‌دایک بووم.''
مێرده‌که‌ی که ووتی له ژوورێکی بچووکدا له‌گه‌ڵ شه‌ش خێزانی تر ئاواره له دهۆک ده‌ژین، ووریا بوو له لۆمه‌کردنی پێشمه‌رگه‌و ووتی ئه‌و لێره نه‌بووه کاتێک ماڵه‌که‌ی تاڵان کراوه بۆیه نازانێت کێ به‌رپرسیاره. هیومان ڕایتس ۆوچ ناسنامه‌ی ئه‌و پیاوه ئاشکرا ناکات له پێناو پارێزگاری کردنی ژیانی له هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپ.
چه‌ند هاووڵاتیه‌کی تر پێشمه‌رگه‌یان تۆمه‌تبار کرد به تاڵان‌کردنی ماڵه‌کانیان و ووتیان بۆ ئه‌وه‌یه وایان لێبکه‌ن نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و دواتر حکومه‌تی هه‌رێم له‌بری ئه‌وان کورد له ناوچه‌که‌یان نیشته‌جێ بکات. ئه‌و هاووڵاتیانه نه‌یانویست ناویان ئاشکرا بکرێت له‌ترسی کاردانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ووتیان که دوودڵن له لۆمه‌کردنی پێشمه‌رگه.
''ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه، ڕه‌نگه هێشتا شاره‌که‌مان له‌ژێر ده‌ستی داعش بووایه،'' پیاوێکی به‌ساڵاچوو ووتی. ''به‌ڵام به‌چاوی خۆم بینیم که ده‌چوونه ماڵه‌کان و شتیان ده‌هێنایه ده‌ره‌وه.''
Iraqi Kurdistan: Arabs Displaced, Cordoned Off, Detained (Appell oder Pressemitteilung, Englisch)
Iraqi Kurdistan: Arabs Displaced, Cordoned Off, Detained (Appell oder Pressemitteilung, Arabisch)
Iraqi Kurdistan: Arabs Displaced, Cordoned Off, Detained (Appell oder Pressemitteilung, Deutsch)
Iraqi Kurdistan: Arabs Displaced, Cordoned Off, Detained (Appell oder Pressemitteilung, Spanisch)